کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگر بەهۆی بەرکەوتنی بە مینی دەریایی لە گەرووی هورمز تەقییەوە و هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشداریی دا کە گەرووەکە داخراوە و هەر کەشتییەک سەرپێچی بکات چارەنووسی سووتان دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" لە زاری سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە: لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە مینی دەریایی لە گەرووی هورمز، لە کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگر تەقیوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئێستادا گەرووی هورمز داخراوە، هاوکات هۆشداریی توندیشی داوە لەوەی هەر کەشتییەک کە سەرپێچی لە یاسا و ڕێساکانی ئێران بکات لەو ڕێڕەوەدا، چارەنووسی سووتان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.