یه‌كه‌مین گۆرانی دوێتی ته‌نیا ئیدریس و خۆشه‌وی هیرانی به‌مزووانه به‌شێوه‌ی كلیپ بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌و دوێتهش تێكه‌ڵ بوونی دوو ده‌نگ و سه‌دای جوان لهھهستێكی ناوازه‌دا جێ بكرێته‌وه ئه‌بێ چ له‌زه‌تێك ببه‌خشێ، (ته‌نیا ئیدریس وخوشهوی ھیرانی) له‌تازه‌ترین كاری هونه‌ریاندا به‌هاوبه‌شی گۆرانیه‌كی كۆن به تازه گه‌ریه‌كی جوانه‌وه پیشكه‌شی ھه‌وادارانیان ئه‌كه‌ن، له ئێستادا كار بۆ ئه‌م به‌رھه‌مه ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د حاجه‌تمه‌ند كاری میوزیكی بۆ ده‌كرێت و چه‌ند موزیسیانێكی شاره‌زاو به‌ئه‌زموون به‌شدارن له‌م كاره ھونه‌ریه، دوێته‌كه‌ی (ته‌نیا و خۆشه‌وی) به‌ناوی (شاری دڵ)ـه و له‌هۆنراوه‌ی سهیدكامیلی ئیمامی و ئاوازی كۆنه، (شاری دڵ) یه‌كه‌م دوێتی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (ته‌نیا ئیدریس و خۆشه‌وی هیرانی) ده‌بێت كه‌به‌م نزیكانه به‌ڤیدیۆ كلیپ بڵاو ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.