Erbil 31°C چوارشەممە 07 تشرینی یەکەم 13:53

وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتەکەمان

100%

وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو دەنگۆیانە بڵاوکردەوە کە باس لە گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتەکە دەکەن و بە توندی ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە چەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەڕەی سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێک بە ناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە و هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە. وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.