بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت. نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان. هەروەها ئەگەری بارینی پڕوشکەباران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆکە تا کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە و پاشان کۆتایی دێت، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ نزیکەی 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | چوارشەممە | پێنجشەممە |
| هەولێر | 27 | 29 |
| سلێمانی | 26 | 27 |
| دهۆک | 25 | 27 |
| هەڵەبجە | 28 | 30 |
| زاخۆ | 25 | 28 |
| گەرمیان | 29 | 33 |
| پیرمام | 23 | 25 |
| چەمچەماڵ | 28 | 30 |
| ئاکرێ | 24 | 28 |
| حاجی ئۆمەران | 19 | 21 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.