هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (عه‌دنان كه‌ریم) و ئه‌لبومی (شه‌و با)ـو هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ ده‌ركه‌وتنی هونه‌رێكی راسته‌قینه.
هه‌بوون و ئاماده‌یی به‌رهه‌می گۆرانی هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك (عه‌دنان كه‌ریم) پێوست و گرنگییه‌كی خۆی هه‌یه، چونكه له ئێستادا له هه‌موو كات زیاتر گۆرانی كوردی پێوستی به كه‌سانی وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌یه، له‌وه‌ته‌ی هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك (عه‌دنان كه‌ریم) بێده‌نگن و تاراده‌یه‌ك دوورن له گۆره‌پانی گۆرانی كوردی، وه‌ك به‌شێك له سێكته‌ره‌كانی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته گۆرانی و میوزیكی كوردی تووشی سه‌رگه‌ردانی بووه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌كرێ بڵین وه‌ك زۆربه‌ی قه‌یرانه‌كانی دیكه گۆرانیش له قه‌یراندایه، به ده‌گمه‌ن و سووتفه گوێمان له گۆرانییه‌كی باش و جوان ده‌بێت و، ده‌كرێ بڵین سه‌رده‌م سه‌رده‌می گۆرانی ناخۆش و بێ هه‌ست و ناوه‌رۆكه!.
ئه‌لبومی (شه‌و با)ـی هونه‌رمه‌ند (عه‌دنان كه‌ریم) مزگینیهكی باش و دڵخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانی كوردی ئاهێكی به‌به‌ردا بێته‌وه، ئیدی هیوادارم ببێته ده‌ستپێكێكی باش بۆ هاتنه‌وه‌و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده راسته‌قینه‌كان و تاراده‌یه‌ك گوێچكه‌مان ئاو بده‌نه‌وه به ئاواز و هۆنراوه‌ی پر له هه‌ستی گۆرانی.
هونه‌رمه‌ند (عه‌دنان كه‌ریم)دوێنێ ئیواره ئه‌لبومه تازه‌ی له (سینه‌ما سالم) له شاری سلیمانی ئه‌لبومه‌كه‌ی به گوێگرانی ناساند و ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌خت له چالاكی قوتابخانه‌كان هه‌مان كاری ئه‌نجامی دا.
هونه‌رمه‌ند (عه‌دنان كه‌ریم) ئه‌لبومه‌كه‌ی له (٣) تراك پێكهاتووه، كه له (٣) هۆنراوه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد مامۆستا (هێمن موكریانی) پێكهاتووه، كاری دابه‌شكردنی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی میوزیكژه‌ن (كارزان مه‌حموود)ـو كاری میوزیكی له‌لایه‌ن ئۆكیسترای نیشتمانی چیك ئه‌نجامدراوه.
ئه‌لبومه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (عه‌دنان كه‌ریم) ئه‌م جاره‌یان له تۆمارگاكان نافرۆشیت به‌ڵكو ته‌نها له كتیبخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت، دیاره ئه‌و هونهرمهدهش دڵی له تۆمارگاكان به جۆریك له جۆره‌كان شكاوه‌و ئیدی ده‌یه‌وێ ئه‌م جاره به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌نێو كتێبه‌كان بێت، وه‌ك خۆی ووتی هه‌ست ده‌كه‌م له‌وێ باشتر ده‌گاته ده‌ستی گوێ‌گران و دوور ده‌بێت له كۆپی كردن !. پیرۆزه...
ن/ عه‌بدولغه‌فار عه‌بدولڵا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.