نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا رایگه‌یاند، هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك هه‌سه‌ده ده‌كه‌ین و رێگه ناده‌ین نه‌وتی سووریا بكه‌وێته ده‌ست داعش.
جیمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی سووریا وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك هه‌سه‌ده ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیشین له هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
وتیشی، بۆ مه گرنگ ئه‌وه‌یه رێگه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بگرین و نه‌وتی سووریا نه‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌و رێكخراوه یان لایه‌نه‌كانی دیكه و ئێمه هیچ كارێكی نایاساییمان نه‌كردووه.
ئاشكراشیكرد كه هه‌سه‌ده چوار ساڵه له كێڵگه نه‌وتییه‌كان كار ده‌كات و ئه‌مه‌ریكاش به پێی ستراتیژی خۆی بۆ سووریا هاوكاری هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی دۆخی ئیدلبیشهوه رایگه‌یاند، پێویسته له ته‌واوی سووریا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.