به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، سوپاى حكومه‌تى سوریا دووه‌م گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى له نزیك شارى حه‌له‌ب كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
بۆریس فومیتشیف گوته‌بێژى هێزه‌كانى روسیا له سوریا رایگه‌یاند: دووه‌م گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، وێستگه‌ى "تشرین"ى كارۆئاویی له‌لایه‌ن سوپاى سوریاوه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
هاوكات له هه‌واڵه‌كه ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2019، پۆلیسى روسیا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى سوریا گه‌ڕێكى ئه‌منى له‌و ناوچه ستراتیجیه ده‌ست پێده‌كه‌ن و وێستگه‌كه ده‌پارێزن و له ده‌وروبه‌رى پاسه‌وان داده‌نێن.
وێستگه‌ى تشرین 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانى رووسى و سوریاییه‌وه دروستكراوه، له‌سه‌ر رووباڕى فوڕات به دوورى 90 كیلۆمه‌تر له شارى حه‌له‌ب و هه‌روه‌ها وێستگه‌كه له‌توانایدایه بڕى 630 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.