ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان رایدهگهیهنێت، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی قامیشلۆیان دەستگیرکردووە.
ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، کەسێکان بە ناوی ئەحمەد جاسم مستەفا، کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی رۆژی دووشەممەی رابردوومەی قامیشلۆ دەستگیرکردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسەدا دەستیان بەسەر چەند ئامێرێکدا گرتووە کە لە تەقینەوەکەدا بەکارهاتووە.
شایهنی باسه ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، سێ تەقینەوە لە بازاڕێکی قامشلۆ ڕوویدا و زیانی بەر چەند بینایەکی دەوروبەری بازاڕەکە گەیاند.
هاوکات بەپێی دواین ئامارەکانی دەستەی تەندروستی قامشلۆ شەش کەس شەهید بوو و 47 کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی سیانیان سەخت بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.