سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەمیانەی کۆبونەوەی ئاشتی لە پاریس رایگەیاند" ئەمریکا بە پشتبەستن بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەیەوێت دەسەڵاتێکی نیمچە دەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی فورات بۆ پاراستنی کوردەکانی رۆژئاوا و کەمایەتیە نەتەوایەتیەکانی دیکەی ئەو ناوچانە دروست بكات.
وتیشی، واشنتن ویستی خۆی ناشارێتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی کێڵگە نەوتیەکانی ئەو ناوچەیە، داوای لە وڵاتانی کەنداویش کردوە، کە وەبەرهێنان بکەن لەو ناوچەیەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووسیا داوا لەحکومەتی سووریا و هەموو لایەنەکان دەکات هەماهەنگ بن لە بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری سووریا و ئاسانکاری بکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەی ئارام و گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.