Erbil 31°C شەممە 17 تشرینی یەکەم 23:33

بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ لە مەراسیمێکی ئایینیدا لە هیندستان 17 کەس گیانیان لەدەستدا

100%

بەرپرسانی وڵاتی هیندستان ڕایانگەیاند، لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمێکی قەرەباڵغی ئایینیدا، بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ و کەوتنە ژێر پێوە، لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی فەرمیی وڵاتەکە، ڕووداوەکە بەهۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆری هاووڵاتییان و دروستبوونی شڵەژان بووە لە شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە، کە لە ئەنجامدا دەیان کەس کەوتوونەتە ژێر پێ و 17 کەسیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

لە ئێستادا تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە ناوچەکە بۆ چارەسەرکردنی برینداران و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری دروستبوونی ئەو پاڵەپەستۆیە دەستپێکردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.