هونه‌رمه‌ندێكی كوردستان وه‌ك رێزگرتن له خوێنی شه‌هیدان و رۆڵی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بۆ جاری چواره‌م پێشانگای تایبه‌ت به وێنه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كاته‌وه .
هونه‌رمه‌ند چوڤین تاهیر، به زاری كرمانجی راگه‌یاند:" بۆ جاری چواره‌مه پێشانگای تایبه‌ت به وێنه‌ی شه‌هیده‌كان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌مه‌وه، كه هه‌موومان قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدان و چاو نه‌ترسی پێشمهرگهكانین به‌هۆی ئه‌وانه‌وه به ئازادی ده‌ژین.
ئه‌وه‌شی گوت:" مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه له بیرنه‌كردنی خوێنی شه‌هیدان و روو له نهبهردیهكهی پێشمه‌رگه‌یه كه هه‌میشه قه‌لغان بۆنه له به‌رده‌م پاراستنی خاك و نیشتمان، پێشتر كاری ترم كردووه بۆ رۆژی ئاڵا و وێنه‌ی پێشمه‌رگه و شانۆگه‌ری پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كان ئاشنابن كه به‌رهه‌می ئازادی و رووناكی ئه‌مرۆ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مرۆ قاره‌مانێتی و چاو نه‌ترسی پێشمه‌رگه بوه كه كوردستان به‌م شێوه‌یه بێت ، به درێژایی چوار ساڵ رێكخراوی تیرۆرستی داعش به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه په‌لاماری كوردستانیان دا به‌ڵام به‌هۆی گیانفدایی شه‌هیده‌كانمان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كوردستان له ده‌ستێكی ئارام‌دا بوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو:" ئه‌ركی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌یه قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه و برینداره‌كان و خوێنی شه‌هیدان به قوتابیه‌كانمان ئاشنا بكه‌ین كه به‌رهه‌می ئه‌مرۆی وڵاته‌كه‌مان به‌رهه‌می خوێن و ئازار و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌كانمان بووه، هه‌موومان قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قارهمانهكانین بۆیه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك هه‌ستم به‌وه كرد ئه‌م كاره بكه‌م و به‌شانازیه‌وه ده‌بێت هه‌ر یه‌كێك له ئێمه خزمه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بكه‌ین.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.