بایكۆتی كاڵای توركی له‌لایه‌ن هاونیشتیمانیانی كوردستان ته‌نگی به بازرگانانی توركیا هه‌ڵچنیووه و وایكردووه به‌شێك له بازرگانان به ناچاری بێنه كوردستان و تكا له بازرگانانی كورد بكه‌ن بۆ به‌رده‌وام بوون له كاركردنی هاوبه‌ش، به‌ڵام ئه‌مه‌ش سوودی نه‌بووه.
له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژی ڕابردوو جگه له‌و خه‌ڵكانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بایكۆتی كه‌لوپه‌ل و كاڵای توركیان ڕاگه‌یاند به‌ڵكو به‌شێك له بازرگان و خاوه‌ن ماركێت و فرۆشیارانیش به كرده‌یی بایكۆتی هاورده‌كردن و فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و كالای توركیان جێبه‌جێكرد.
جونێد موراد، خاوه‌نی گه‌وره ماركێتی لاس له هه‌ولێر به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی كوردستان ماوه‌ی 10 ڕۆژ بوو فرۆشی كه‌لوپه‌ل و كاڵای توركی لای ئێمه زۆر كهمببوهوه، بهجۆیرێك ئه‌گه‌ر نموونه به ڕۆن و ئاوی ته‌ماته و شیره‌مه‌نییه‌كان بهێنمه‌وه له ڕه‌فه‌یه‌ك پێش ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ڕۆژانه پڕده‌كرانه‌وه به‌ڵام دوای هێرشه‌كانی توركیا سێ ڕۆژ جارێك پڕده‌كرانه‌وه بۆیه بڕیارماندا به‌دیلی كه‌لوپه‌ل و كاڵای توركی بدۆزینه‌وه.
جونێد موراد، ده‌شڵێت: هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا توانیم گرێبه‌ستی هاورده‌كردنی هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه توركی بوون له‌شوێنی ئه‌وان كه‌لوپه‌ل و كالای نه‌رویجی و ئه‌ڵمانی و ئیماڕاتی واژوو بكه‌ین، بۆیه ئێستا هه‌موو ئه‌و شتومه‌كه توركیانه كه زیاتر له 1000 جۆر بوون فڕێمدانه ده‌ره‌وه و له شوێنیان كه‌لوپه‌ل و كاڵای ئیماراتی و سعوودی و به‌لجیكی و ئه‌ڵمانی ده‌فرۆشم كه هه‌م كوالێتیان باشتره و هه‌م نرخی هه‌ندێك شت هه‌رزانتریشه له توركییه‌كه.
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تورکیا لەگەڵ عێراق بە گشتی دەگاتە 12 ملیار دۆلار و هەوڵەکە بۆ ئەوەبوو کە ئەم بڕە بەرزبکرێتەوە بۆ 20 ملیار دۆلار و ئەمەش بە فراوانکردن و پەرەپێدانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە رێگاکان دەدات و هەموو مەبەستی ئاسانکاری و پەرەپێدانی سەرمایەگوزارییە بۆ ئەو کامیۆنانەی لە تورکیاوە دێنە عێراق.
شێخ مستەفا، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئاڵوگۆری بازرگانی كوردستان توركیا هیچ ساردییه‌كی تێنه‌كه‌وتووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه خه‌ڵكه كه بایكۆتی ڕاگه‌یاندووه ئه‌وه‌ش ئاساییه به‌ڵام ئێمه ئاگادارین وه‌ك و حكومه‌تیش هیچ بڕیارێك بۆ بایكۆتی كاڵای توركی نه‌دراوه.
شێخ مسته‌فا ڕاشیگه‌یاند:" قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کوردستان لەگەڵ تورکیا گەیشتووه‌ته 12 ملیار دۆلار بەڵام لەسەدا 40% بۆ کوردستان و لەسەدا 60% بۆ خوارو ناوەڕاستی عێڕاق دەڕوات، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و بایكۆته‌وه ئێستا ئه‌و بڕه كهمیكردبێت.
بایكۆتی كاڵای توركی ته‌نیا له نێوان كورد و تورك نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ڵكو له زۆرێك له وڵاتانی دونیاش ده‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تیش پێیان وایه بایكۆتی كاڵای توركی ده‌توانێت ئابووری توركیا ئیفلیج بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.