ن/ جه‌مالی ده‌لاك
ئه‌مڕۆ 28/10/2019 ....29 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند وشاعیری كوردپه‌روه‌ر محهمهدصالح دیلان ، ئه‌و شاعیره‌ی كه هه‌موو ژیانی به‌ختكرد و تێكۆشا به‌رامبه‌ر به‌دوژمنان و داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ، هونه‌رمه‌ند و شاعیرێك ده‌نگه به‌سۆزو زولاڵهكهی ، هۆنراوه به‌رزو لێوڕیژ له‌هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ هه‌میشه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌یدا به‌رزی ماوه‌ته‌و ده‌مێنێته‌وه .
هه‌رچی له‌باره‌ی دیلانی نه‌مره‌وه بنوسرێت و بوترێت هێشتا كه‌مه ، چونكه گه‌وره‌یی و دلسۆزیی دیلان بۆ خاك و نه‌ته‌وه و ووشه‌و زمان و هونه‌ری كوردی و تادواساتهكانی ژیانی له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدا بوو به‌رامبه‌ر دوژمن و داگیركه‌ری كوردستان ، ئه‌و هه‌موو ئاراز و دوورخستنه‌وه له‌زێد و زیندانیكردنه زیاتر ببوه هه‌وێنی جۆشدانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی دیلان و چۆكی دانه‌دا به‌رامبه‌ر دوژمن .
من وه‌كو خولیایه‌ك هه‌میشه حه‌زم له زانیاری زیاتره له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی گه‌له‌كه‌م ، رۆژی 18/10/2019 له‌شاره ئازیزه‌كه‌م سلێمانی له‌خزمه‌تی برایه‌كی خۆشهوییستدا بووم كاكه نه‌ژادی حه‌مه‌باقی ، باسمان له هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند ده‌كرد ، كاكه نه‌ژاد پێی راگه‌یاندم كه شتێكم بیستووه ، كهبرادهرێكی خۆی بۆی گێڕاوه‌ته‌وه‌و جێی متمانه‌یه ئه‌ویش سه‌باره‌ت به هونه‌رمه‌ند و شاعیر حه‌مه ساڵح دیلان ،
كاك نه‌ژاد وتی: ساڵی چه‌ند بوو چوار ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی كۆماری كوردستان له‌مه‌هاباد له‌سێداره دران ، منیش وتم 19/ حوزه‌یرانی 1947 ، كه فایه‌ق بێكه‌س هۆنراوه‌یه‌كی بۆ نوسیون به‌ناوی ( قه‌ومی كورد) ، وتی یه‌كێكیان خه‌ڵكی سلێمانی بووه ، وتم كاكه نه‌ژاد شه‌هید ( محه‌مه‌د قودسی ) برای وێنه‌گری دێرینی شار كاك ( ڕه‌فیق) ه ، كاك نه‌ژاد فه‌رمووی ( له‌وساڵه‌دا كه ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره له‌سێداره دران و ته‌رمی شه‌هید محه‌مه‌د قودسی دێننه‌وه بۆ سلێمانی ، بارودۆخێكی زۆر ناخۆش و خه‌مناك له‌سلێمانیدا بووه و هه‌موو خه‌ڵك به‌په‌رۆش بوون بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌و شه‌هیدبوونی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره ، ئه‌و كۆڵانه باریكه‌ی ته‌نیشت سه‌یده‌لیه‌ی شهوكهتت بیره كه‌ئێستا پێی ده‌ڵین بازاڕی جهوازهكه ، منیش وتم چاكم له‌یاده ئه‌و مزگه‌وتی ( مفتی ) بوو دووده‌رگای هه‌بوو ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شم له‌یاده ساڵی 1976 بۆ 1977 شه‌هید عه‌به‌ی مه‌لای هونه‌رمه‌ند لهوڕاڕهوهباریكه كه‌ده‌چوو بۆ مزگه‌وتی مفتی له‌وێدا كاری ده‌كرد و جگهرخانهیهكی دانابوو .
كاك نه‌ژاد فه‌رمووی : ئهوبرادهرهم وتی كه ماوه‌ی سێ ڕۆژ پرسه بۆ شه‌هید محه‌مه‌د قودسی له‌مزگه‌وتی مفتی دانراوه و " به‌هۆی زڵم و سته‌می داگیركاری ئینگلیز ، یه‌ك مه‌لای قورئان خوێند نه‌یوێراوه له‌پرسه‌كه‌دا قورئان بخوێنێ ، باوه‌ڕده‌كه‌یت دیلانی هونه‌رمه‌ند و شاعیر به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ماوه‌ی ئه‌و سێ رۆژه قورئانی خوێندووه ..... به‌ڕاستی ئه‌و هه‌واڵه بۆ من نامۆ بوو به‌ڵام له‌به‌ر دوو هۆ ده‌توانم باوهڕبكهم كه ئه‌و ڕووداوه ڕاسته :
یه‌كه‌م : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌مه ساڵح دیلان ساڵی 1927 له‌گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایكبووه ، كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕی مهلاصاڵحی كوڕی مه‌لا قادره ، كه‌واته له‌به‌رئه‌وه‌ی باوك و باپیری مه‌لابوون و قورئان خوێن بوون ، گومانی تێدا نییه له‌ژێر فشاری باوكی و كه‌لتووری خێزانه‌كه‌ی دیلانی ڕه‌حمه‌تی فێری قورئان خوێندن بووبێت .
دووه‌م : له‌سالی 1947 كاتی ڕوودانی له‌سێداره‌دانی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره دیلان ته‌مه‌نی 20 سال بووه له فه‌رمانگه‌ی توتن دامه‌زراوه ، لاوێكی خوێن گه‌رم و هه‌ستكردن بهچهوساندنهو زوڵم سته‌می داگیركه‌ر كردووه ، كه‌واته هۆكاری دووه‌م ئه‌و خوێن گه‌رمییه‌و ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وه‌یی یه شه‌هیدكردنی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ده‌ستی دوژمنان و داگیركه‌ری وڵاته‌كه‌ی ، ئه‌و ڕیگهیهی به‌خۆیداوه كه ئه‌و مه‌راسیمی پرسه‌یه به‌ده‌نگه خۆش و زولاڵهكهی قورئان بخوێنێ و وه‌ڵامێك بێت بۆ داگیركه‌ر كه شه‌هیدبوون له‌ڕێی نیشتمانا ، ریگایه‌كی پیرۆزه‌و ریز و نرخ بۆ شه‌هیده‌كانمان داده‌نێن .
له‌م یادی 29 ساڵه‌دا هه‌زاران چه‌پكه گول بۆ سهرگڵكۆی پیرۆزی حه‌مه ساڵح دیلانی نه‌مر و گڵكۆی پیرۆزی هه‌میشه چراخان و غه‌ریقی ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار بێت ، یاد و یاده‌وه‌رییه‌كانی هه‌موو كات به‌رز پیرۆز بێت . زۆر سپاس و حورمه‌ت بۆ كاك نه‌ژادی حه‌مه باقی بۆپێدانی ئهوزانیاریهوه و منیش به‌پێویستم زانی كه بیخه‌مه به‌ردییه هۆگران و هه‌وادارانی ده‌نگ و سۆز‌و هۆنراهوه ووشه‌ی حه‌مه ساڵح دیلان .
28 /10/2019
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.