ئێوه له‌سه‌رده‌مانێكدا هونه‌رتان له پێناو هونه‌ر دهكردو هیچی تر، هونه‌ری سه‌رده‌می ئێوه هونه‌رێكی پڕ له فه‌رهه‌نگی جوانی كورد بوونی لێ ده‌تكا!، وه‌لێ هونه‌رێك بوو ته‌ژی له خۆشه‌ویستی نیشتمان و پاكی و جوانی و مرۆڤدۆستی لێ ده‌باری!، هونه‌ری ئێوه مامۆستا (تاهیر) پاك‌و بێگه‌رد بوو، هونه‌رێك بوو بۆ په‌یداكردنی كچ و سناپ و ڤیووی سپۆنسه‌ر كراوی ته‌زویر نه‌بوو....!!
ئێوه‌ی به بێ بوونی ئه‌كاونتێكی فه‌یسبووك و په‌یج و پۆستی ئینستیگرام، له نێو دڵ و یاده‌وه‌ری ملیۆنان خه‌ڵك جێگه‌و پێگه‌ی خۆتان كرده‌وه....!
مامۆستا (تاهیر) گیان دڵنیام ئێستاكه تۆ له‌گه‌ڵ (حه‌سه‌ن زیره‌ك، عه‌لی مه‌ردان، محه‌مه‌دی ماملێ، ره‌سوڵ گه‌ردی، مه‌حه‌مه‌د عارف، فوئاد ئه‌حمه‌د، شه‌مال سائیب) له‌گه‌ڵ پۆلێك له هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی هاوڕێگهو هاوسهردهمتان بێنه‌وه‌و سه‌رێك له گۆرانی و موزیكی كوردی بده‌نه‌وه، به گشتی هه‌ر هه‌مووتان ئه‌وه ڕاده‌گه‌ینن و ناتانه‌وێ ئیدی به‌رهه‌می گۆرانیتان هه‌بێ و ئیدی ناتانه‌وێ جارێكی دیكه گۆرانییه‌كی دیكه تۆمار بكه‌نه‌وه!، چونكه هه‌ر خۆتان سه‌یر ده‌كه‌ن و راده‌مێنن، ئه‌رێ هونه‌ری گۆرانی كوردی ئه‌وه‌نده بێ له‌زه‌ت بۆ بێ هه‌ست بووه!، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ش حه‌زمان به گوێگرتنی گۆرانی هه‌ر نه‌ماوه، بۆیه له‌وانه‌یه رایبگه‌ینن چیتر گۆرانییه‌كانی ئێمه په‌خش و بڵاو مه‌كه‌نه‌وه، چونكه ئێمه هونه‌رمان له پێناوی ئه‌وه نه‌كرد، ئه‌وه‌ی له دایكی توڕه بێت گۆرانییه‌ك بڵێت و به قیست كلیپی بكات و، به خاترانه‌و واسیگه بڵاوی بكاته‌وه!!.
ن/ عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.