دوێنێ پێنجشه‌ممه17ی10ی2019 كۆمه‌ڵێك له مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون و شاره‌زا كۆبوونه‌وه به‌ئاماده‌بوونی فه‌رهه‌نگ غفوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر ، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ دووه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ گۆرانی و موزیك كه بریاروایه له ١٨ ی نۆڤێنبه‌ری ئه‌م ساڵ له ھه‌ولێر سازبكرێت.
ئاماده‌بووان هه‌ریه‌كه و لای خۆیه‌وه، تێبینی و را و سه‌رنجیان ده‌ربڕی و دواتر به هه‌مووان گه‌نگه‌شه و تاوتوێ كران و سه‌ره‌نجام بڕیار درا، كه هه‌موو لایه‌ك به ئه‌ركی خۆی رابێ و پێكه‌وه و به یه‌ك تیم بتوانن فیستیڤاڵێكی هونه‌ریی ئاست به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی توانا و ئه‌زموونی هونه‌ریی هه‌ولێری پایته‌خت بێت .
له كۆتاییدا له دڵسۆزی و خۆبه‌خاوه‌نزانینی هیچ لایه‌ك نیه و راسپارده و تێبینییهكانی هه‌مووانیش له‌به‌رچاو گیرا ، بۆ ئه‌وه‌ی فیستیڤاڵێكی پوخت و پڕ به‌رهه‌م پێشكه‌ش بكرێ. چونكه هونه‌رمه‌ندان هه‌م توانایان هه‌یه و هه‌م شاره‌زایی و هه‌میش له كاری خۆیان سه‌رڕاست و دڵسۆزن. ئومێدیان خواست به كار و چالاكییه‌كان بتوانرێت رووی جوانی هونه‌ر و كولتووری هه‌ولێر به به‌شداربووانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه پیشان بدرێت .
ئا/ سه‌لام باپیر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.