ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 2019/10/10، له سلێمانی یادی 10 ساڵه‌ی كۆچی دوایی ئه‌رده‌لان به‌كر، هونه‌رمه‌ندی كورد، ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، ئاگادارییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له هۆڵی گه‌له‌ری ئورفه، یادێك بۆ 10 ساڵه‌ی كۆچی دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر له ساڵی 1967 له هه‌ولێر له‌دایك بووه خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانییه وه‌كو ، كچی گاور، وا ده‌ڕۆی، بێزارییه و ئیشق.. له ساڵی 2009دا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ئه‌ورووپا كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه / ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.