هونه‌رمه‌ندێكی ئاست به‌رز و خاوه‌ن ستایل و فۆڕمێكی جوانی گۆرانی گوتنه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده به جوانترین ستایلی گۆرانی له ناوه‌ڕاستی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی به گۆرانی گوتن كردووه، ئێستاكه ماوه‌ی نزیكه‌ی (4) ساڵه نادیاره!، ئه‌و به‌و هه‌موو جۆش و خرۆشه‌وه دوای چه‌ندیین ساڵ له غوربه‌ت و ئاواره‌یی هه‌نده‌ران گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی نیشتمان، به‌و په‌ڕی هێز و جوانییه‌وه له‌و ماوه‌یه‌ی كه له كوردستان بوو، چه‌ندیین به‌رهه‌می ناوازه‌ی هێنایه بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه (به‌هجه‌ت یه‌حیا)ـی هونه‌رزان جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه‌و ڕێگه‌ی تاراوگه گرته‌وه به‌ر!، ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌و وڵاته جێگه‌ی ئه‌و هه‌موو لێشاوه له خه‌ڵكی جۆراو جۆریه، جێگه‌ی ده‌یان هونه‌ر و ده‌نگبێژی بیانییه، گونجێ نه‌بوو بۆ هونه‌رمه‌ندێكی وه‌كو (به‌هجه‌ت یه‌حیا)؟!
یان سه‌رده‌م و ستایله جوانه‌كه‌ی (به‌هجه‌ت) به‌سه‌ر چوو! له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو به‌ناو گۆرانیبێژه‌ی، كه به‌رهه‌مه‌كانیان (2) هه‌فته بڕ ناكات و، هه‌ر ده‌ڵێی قسه‌یه به‌ده‌نگی به‌رزه‌وه ده‌ری ده‌بڕن، به‌ڵام گۆرانییه‌كانی (به‌هجه‌ت یه‌حیا)ـی هونه‌رمه‌ند زیاتر له (30) ساڵه چه‌ندیین نه‌وه گوێی لێگرتووه‌و تا ئێستاكه‌ش (ئێكس پایه‌ر) نه‌بووه!.
ئه‌رێ به‌ڕاست بیرتان چوو هونه‌ری (به‌هجه‌ت یه‌حیا) و پۆلیك له هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون، له‌ژێر چه‌پۆكی حكومه‌تی به‌عسی له‌ناو چوو، به فیراری و ڕاوه‌دوونان و ئاواره‌یی و ترس و تۆقاندن، ئه‌نفال و كیمیاباران هاته بوون، حه‌یف نه‌بوو ئاوا زوو له بیركران؟!.
ده‌زانن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه تا گۆرانییه كیان تۆمار ده‌كرد، به هه‌زار كوله‌مه‌رگی و قه‌ڕز و قۆڵه له ژوورێكی تاریكی ماڵێكدا به میوزیكێكی ساده‌و به‌بێ ماسترینگ و ستۆدیۆ و میكسه‌ری دیجتال، به‌بێ كامێرای (HD و 4K) ڤیدیۆ كلیپ و كچی ڕووت ده‌هاته بوون، به‌ڵام هونه‌رێكیان ده‌هێنایه بوون له دڵه‌وه بۆ دڵ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، هونه‌رێك بوو وه‌كو گوڵێك سور له‌سه‌ر به‌ردێكی ڕه‌ق ده‌ڕوا..!
ئه‌رێ ئه‌وانه‌ی وایان كردووه (به‌هجه‌ت یه‌حیا) و هاوڕێگایانی ئه‌و دڵیان له هونه‌ر و ئه‌و خاكه بتۆرێ له كوێین، كوا ئه‌و (40) كه‌ناڵه ئاسمانییه، كوا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری؟ كوا موسته‌شار و ڕاوێژكارانی هونه‌ری له كوێن؟ ئه‌رێ بیری (به‌هجه‌ت یه‌حیا) ناكه‌ن؟! یان ئێوه‌ش له به‌ر ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه هه‌ر ده‌ڵێی له (سین) دروست كراون بیری گۆرانییه جوانه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ناكه‌ن؟!
یاخوود له‌به‌ر گۆرانییه ناخۆشه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ئێوه‌ش كوێچهكهتان كاس بووه‌و هونه‌ری گۆرانیتان له‌به‌ر چاو كه‌وتووه!.
دڵنیام رۆژێك دێت زۆر په‌شیمان ده‌بنه‌وه بۆ هونه‌ره ئاست به‌رزه‌كانی وه‌كو (به‌هجه‌ت یه‌حیا)ـو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی هونه‌ره‌كه‌یان بوون به ناسنامه‌ی هونه‌رێكی ئاست به‌رز، من دڵنیام چۆن له ئێستادا له كه‌ناڵه‌كان به سووتفه‌ش گۆرانییه‌كی جوان و پڕ له هه‌ست نابیستین، مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات و زۆرینه‌ی گۆرانی ئێستاش وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاوی لێدێت، وه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌می (حه‌سه‌ن زیره‌ك، محه‌مه‌دی ماملێ، عه‌لی مه‌ردان، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی) به سه‌دان و هه‌زاران گۆرانیبێژ هه‌بوون، فه‌رموون سه‌یری ئه‌و مێژووه بكه‌ن، بزانن كامه گۆرانی كامه هونه‌رمه‌ند ناویان چووه‌و مێژوو به جوانی مانه‌وه! بۆیه مزگێنی بێت بۆ به‌شێكی زۆر له‌و به‌ڕێزانه‌ی یه‌خه‌ی گۆرانی كوردی‌یان گرتووه، ئێوه‌ش ناوتان ناچێته ناو ئه‌و مێژووه‌و گۆرانییهكانتان به‌شێوه‌ی كاتی بۆ سه‌رده‌مێك زه‌مه‌نێك بوو به‌س!
من زۆری بیری (به‌هجه‌ت یه‌حیا) هونه‌ره جوانه‌كه‌ی ده‌كه‌م.
ن/عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا
كوردستان تیڤی/كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.