دوێنێ (۱/۱٠/۲٠۱۹) یادی تێپه‌ڕ بوونی (۹) ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه (حه‌مه جه‌زا)یه، به‌ڵام یاده‌كه‌ی زۆر به بێ نازی ده‌كرێته‌وه!
ته‌نها له‌سه‌ر مه‌زاری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، ئه‌مڕۆ له گردی سه‌یوان یاده‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو هه‌روه‌ك (هونه‌ر حه‌مه جه‌زا) كوڕی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دا پێی راگه‌یاندم، ئه‌و ڕێورهسمهش هاوڕێ و كه‌س و كاری هونه‌رمه‌ند (حه‌مه جه‌زا) سازی ده‌كه‌ن و هه‌ڵساون به ڕێكخستنی، به‌بێ به‌شداری كردنی هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی دار، كه ده‌بوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری میوزیك له‌و شاره، سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، پێویست و جوانتر ده‌بوو ئه‌وان له‌بیری ئه‌وه‌دابن، یادی كۆچی دوای هونه‌رمه‌ندێكی ئاوا گه‌وره‌و كاریگه‌ر له نێو كۆڕی هونه‌ری گۆرانی كوردی به‌رز رابگرن.
جێگه‌ی نیگه‌رانییه له یادی كۆچی دوایی نۆ ساڵه‌ی هونه‌رمه‌ند (حه‌مه جه‌زا) نۆ چالاكی پێویست و دیار بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده ساز نه‌كراوه!
به‌داخه‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن هونه‌رێكی كرچ و كاڵ باڵی به‌سه‌ر ره‌وتی گۆرانی كوردی كێشاوه و هونه‌ره جوانه‌كه‌ی جاران كه له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ندیین هونه‌رمه‌ندی ئاست به‌رز هاته بوون، وه‌ك چۆن زۆربه‌یان هێشتا له ژیاندا ماون و بێ ناز و بێ نه‌وان، هونه‌ر و یادی كۆچی هه‌میشه‌یی (حه‌مه جه‌زا) به هه‌مان شێوه بێ ناز ماوه‌ته‌وه!.
ن/ عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.