Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:39

هه‌وڵێکی دیکه‌ی ئێران بۆ هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان شکستی هێنا

هه‌ر له‌ قۆناغی سه‌ره‌تاییدا و له‌ سه‌ر زه‌وی تووشی كێشه‌ بووه‌ته‌وه‌
مانگی ده‌ستكرد
کوردستان TV
100%

سێیه‌م هه‌وڵی ئێران له‌ هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان شكستی هێنا. 

به‌پێی ئه‌و وێنه‌ ئاسمانیانه‌ی كه‌ رادیۆ نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ ئێن پی ئاڕ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ كۆمپانیای پێلێنێتی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ بۆشایی ئاسمان ده‌ستی كه‌وتوون، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و مووشه‌كه‌ ئیرانییه‌ی كه‌ ئه‌ركی گه‌یاندنی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ی هه‌بووه‌ بۆ بۆشایی ئاسمان، هه‌ر له‌ قۆناغی سه‌ره‌تاییدا و له‌ سه‌ر زه‌وی تووشی كێشه‌ بووه‌ته‌وه‌ هه‌وڵه‌كه‌ش‌ شكستی هێناوه‌. 

وه‌ك له‌ وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت وێنه‌ی ده‌روووبه‌ری سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه‌ ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ و پێده‌چێت به‌ر له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ بۆ ئاسمان ته‌قیبێته‌وه‌. 

لای خۆشیه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرۆمی وه‌‌زیری گه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆژیای ئێران ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: مووشه‌كه‌كه‌ زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ تاقیگه‌كه‌یانه‌ و رۆژنامه‌نووسان ده‌توانن راستی ئه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك بگوازنه‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.