بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، نوێترین ئاماری پڕۆسەی ناونووسینی هاووڵاتییانی بۆ فەریزەی حەجی ساڵی 2027 ڕاگەیاند و جەختی لەسەر وادەی کۆتاییهاتنی پڕۆسەکە کردەوە.
کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند؛ تاوەکو ئەمڕۆ شەممە، زیاتر لە 45,000 (چل و پێنج هەزار) داواکاری لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی تۆمار کراون. ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆسەکە لە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئاسایی و سەرکەوتوو بەردەوامە.
گوتەبێژی حەج و عومرە داوای لەو هاووڵاتییانە کرد کە تاوەکو ئێستا ناویان تۆمار نەکردووە، پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان، چونکە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 5ی ئابی 2026، کاتژمێر 12:00ی شەو، دوا مۆڵەت دەبێت بۆ ناونووسین.
کاروان ستونی جەختی کردەوە: "ئەم وادەیە بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە، بۆیە پێویستە ئارەزوومەندان پێش کاتی دیاریکراو لە ڕێگەی پلاتفۆرمی فەرمییەوە کارەکانیان تەواو بکەن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.