Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 20:11

ئامێدی.. منداڵێکی تەمەن 8 ساڵان لە مەلەوانگەیەکی ئینشکێ خنکا

100%

لە هاوینەهەوارێکی سنووری قەزای ئامێدی، منداڵێکی تەمنە 8 ساڵان لە ناو ئاوی مەلەوانگەیەکدا خنکا، تەندروستیی قەزاکەش دەڵێت، منداڵەکە لەگەڵ خێزانەکەیدا وەک گەشتیار هاتووەتە ناوچەکە.

ڕۆژی شەممە 1ـی ئاب، مەسعود تاهیر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی بە هێرش ئیسکان پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، منداڵێک بە ناوی (ئەوس حەسەن سالم) تەمەن 8 ساڵان، کە دانیشتووی شاری مووسڵە، لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی هاوینەهەواری ئینشکێی سەر بە ناحیەی سەرسنک خنکاوە.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو منداڵە لەگەڵ خێزانەکەی وەک گەشتیار سەردانی ناوچەی ئامێدییان کردووە، بەڵام لە یەکێک لە مەلەوانگە تایبەتەکانی هاوینەهەواری ئینشکێ کەوتووەتە ناو ئاو و بەهۆیەوە خنکاوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.