بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوت و وزەی هەردوو وڵات، عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێکی نوێی یەک ساڵەیان بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆریی نێوانیانەوە بۆ بەندەری جیهان واژوو کرد، بەپێی ڕێککەوتنەکەش بڕیار دراوە ڕۆژانە لانی کەم 750 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 1ـی ئابی 2026، بە چاودێریی ئەندازیار باسم محەممەد خەزیر عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق و بە ئامادەبوونی وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ڕێککەوتننامەی "گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە بۆ بەندەری جیهان" واژوو کرا.
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کە ماوەی ئەم ڕێککەوتنە یەک ساڵە و وەک قۆناغێکی کاتی دەبێت تاوەکو تەواوبوونی ڕێککەوتننامەیەکی چوارچێوەیی گشتگیر کە چەندین سێکتەر لەخۆدەگرێت، لەوانە: (نەوت، کارەبا و سەرچاوەکانی ئاو).
لە ڕێککەوتنەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە کەمترین بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراقی لەم ڕێگەیەوە، ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.