Erbil 31°C یەکشەممە 04 تشرینی یەکەم 21:45

قایمقامی خورماتوو سکاڵایی یاسایی لەسەر بەڕێوەبەری قوتابخانەی مەولەوی لە شارەکە تۆمارکرد لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە.

100%

بەھۆی ئەوەی لەکاتی مەراسیمی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ئاڵای کوردستان بەرزکراوەتەوە و سرودی نیشتیمانیی ئەی رەقیب گوتراوەتەوە و گوایە ئاڵای عێراق ھەڵنەکراوە و سرودی نیشتیمانی عێراق درەنگ گوتراوەتەوە، قایمقامی خورماتوو سکاڵای یاسایی لەسەر بەڕێوەبەری قوتابخانەی مەولەوی تۆمارکرد

زەینەب عادل بەڕێوەبەری قوتابخانەکە کە لەنەتەوەی تورکمانە دەڵێت ئەوەی من ئەنجامم داوە نایاسایی نەبووە و بەڵکو دەستور رێگەی داوە و ئێمە لەخورماتوو جیاوازی ناکەین لەنێوان نەتەوەکاندا و قوتابخانە شوێنی جیاوازیی نەتەوەیی نییە و شوێنی پەروەردەیە. گوتیشی سبەی دەڕۆمە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و بۆ ھەر رێکارێک ئامادەم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.