ئیمانیۆل ماکرۆن لەکۆنگرەیهكى رۆژنامەوانیدا دواى كۆتایی هاتنى کۆبونەوەی لوتکەی G-7 لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" پێوستە کۆماری ئیسلامی ئێران رەفتارەکانی خۆی لە کەنداودا بگۆڕێت.
ماكرۆن و ترەمپ لە پاشكۆی كۆبوونەوەكانی لوتكەیG-7 لە فەرەنسا، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز كرد، تیایدا ماكرۆن رایگەیاند" هەوڵ دەدەن لە ماوەی چەند هەفتەیەكی نزیكی داهاتوودا كۆبوونەوەی لوتكە لە نێوان هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و ئێراندا ساز بكەن.
لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ماکرۆن راشیگەیاند" پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا کۆببنەوە و راستەوخۆی کێشەکانیان چارەسەربکەن، بۆ ئەو مەبەستەش زەمینە بۆ کۆبونەوەی دووقۆڵی نێوان ترەمپ و رۆحانی رەخسێنراوە.
لەوەڵامی وتەکانی ئیمانیۆل ماکرۆندا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" ئامادەیە لەهەلومەرجێکی گونجاودا لەگەڵ رۆحانی کۆببێتەوە.
ههر ئهمرۆ كهنالى BBC بلاوى كردهوه، كه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمریکا ڕایگەیاندووە، كه لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی (G7) ئیمانۆئێل ماکرۆن پێی ڕاگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەی گفتوگۆیە، بهلام دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆک کۆماری فەڕەنسای ڕاگەیاندووە كه هێشتا بۆ دیدار لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران زووە و کاتهكهى ماوهو نههاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.