هونه‌رمه‌ندی عێراقی كازم ساهر كه له هه‌مان كاتدا ئاوازدانه‌ره له رۆژانی ١٢ و ١٣ی ئاب له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی هالیچ كۆنسێرت سازده‌كات.
له‌و كۆنسێرتانه‌دا كه له لایه‌ن Double Eight Productionه‌وه رێكده‌خرێت، هونه‌رمه‌ند كازم ساهر چه‌ندین گۆرانی پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ده‌كات وه‌ك ''خۆشه‌ویست''، ''ده‌سته‌كانت'' و ''چووم بۆ كه‌نار ده‌ریا''.
كازم ساهر كه به گۆرانییه رۆمانسییه‌كانی به‌ناوبانگه له جیهانی موزیكدا له ساڵی ١٩٥٧ له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق له دایكبووه و له ته‌مه‌نی ١٠ ساڵیدا به ژه‌نینی گیتار چووه‌ته جیهانی موزیكه‌وه، پاشان ده‌ستیكردووه به ژه‌نینی ئامێری عود، دواتر له ئه‌كادیمای موزیكی به‌غدا ده‌ستی به خوێندن كردووه.
هونه‌رمه‌ندی عێراقی كازم ساهر، به درێژایی ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆی كه زیاد له ٣٠ ساڵه، زیاتر له ١٠٠ میلۆن به‌رهه‌می له‌و ئه‌لبوومانه فرۆشتووه كه به‌رهه‌میهێناون. هونه‌رمه‌ندی ناوبراو كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان كۆنسێرت سازده‌كات له چوارچێوه‌ی ''خه‌ڵاته‌كانی رادیۆ ٣ی بی بی سی'' خه‌ڵاتی ''باشترین هونه‌رمه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-باكووری ئه‌فریقا'' و ''گوێگر''ی وه‌رگرتووه.
كازم ساهر كه له هه‌مان كاتدا باڵیۆزی نیاز پاكی یونیسێف-ه له وڵاتی ئوردن و بووه‌ته خاوه‌ن خه‌ڵاته‌كانی ''باشترین هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب'' و ''ته‌مه‌ن درێژی ژیان''.
گۆرانی ''انا و لیلی" (من و له‌یلا)''ی كازم ساهر له كه‌ناڵی بی بی سی دا ریزبه‌ندی شه‌شه‌م باشترین گۆرانیی جیهانی گرت، بووه یه‌كه‌م گۆرانی عه‌ره‌بی كه ئه‌و ریزبه‌نده بگرێت.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.