محەمەد ئال جابر، باڵیۆزی سعوودیە لە یەمەن، ڕایگەیاند کە گەرووی ستراتیژیی بابولمەندەب لە دەستی گرووپە چەکدارەکانی حوسی پاککراوەتەوە.
ناوبراو لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، ئەو دەستکەوتەی بە سەرکەوتنێک بۆ گەلی یەمەن و تەواوی نەتەوەی عەرەب ناوبردووە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لایەنی حوسییەکان هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم ڕاگەیەندراوە نەبووە.
هاوکات سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی حکوومەتی یەمەن بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانیی عەرەبی، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی گەرووی بابولمەندەب و دوورگەی "مەیوون" دەستپێکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی "عەمالیقە" و "قەڵغانی نیشتمان" بەشداریی کارایان کردووە و توانیویانە پێگەی خۆیان لەو ناوچە هەستیارەدا بەهێز بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.