Erbil 31°C ھەینی 09 تشرینی یەکەم 10:53

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 11 گەنجی دیکە لە وڵاتی لیبیا گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان

100%

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 11 گەنجی دیکە لە وڵاتی لیبیا گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان، راشیگەیاند هەوڵەكان بەردەوامن بۆ گەڕانەوەی ئەو گەنجانەی دیكە كە لەو وڵاتەدا بێ سەروشوێنن.

ناوەندەكە رایگەیاند: دوای پێگەیشتنی هەواڵی بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەک گەنجی دەڤەری ڕاپەڕین، ڕاستەوخۆ لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاسپێردران کە ڕێککاری خێرا بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەیان بەسەلامەتی بگرنەبەر.

راشیگەیاند: دوای دۆزینەوە و هێنانەوەی 33 گەنجیان چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا، هەواڵی گیرۆبوونی 14 گەنجی ترمان لەو وڵاتە پێگەیشت، دوای بەدواداچوون و دۆزینەوەیان توانیمان 3 گەنجیان لە چەند رۆژی رابردوو بەسەلامەتی بگەرێنینەوە باوەشی خانەوادەکانیان، بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینیش 11 گەنجی تر بەسەلامەتی گەیەندرانەوە خاکی هەرێمی کوردستان.

هەروەها رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەری پزیشکی لەلایەن تیمە تەندروستییەکانی فڕۆکەخانە، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ گەنجەکانیان بە سەلامەتی ڕادەستی خێزانەکانیان کردەوە، لە ئێستاشدا تەواوی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی سۆراخی 10 گەنجی دەڤەری راپەرین بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.