دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه به دوو درۆن هێرشكرایه سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵات له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
دژه‌تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: ئەمشەو پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2026، کاتژمێر: 22:19، هێرش کرایە سەر کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لە شاره‌دێی رزگاری سەر بە شارۆچكه‌ی خەبات له سنووری پارێزگای هەولێر.
راشیگه‌یاند: هێرشه‌كه لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوه‌وه ئه‌نجامدرا.
دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خۆشبەختانە هێرشه‌كه هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.