Erbil 31°C پێنجشەممە 08 تشرینی یەکەم 16:18

نرخی نەوت بە ڕێژەی 4% بەرزبووەوە

100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و نزیکەی 4% بەرزبووەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ترس و نیگەرانییەکان لە پچڕانی دابینکردنی نەوت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر کەشتییەکان لە کەنداو و گەرووی هورمز، هاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمەریکا بەهۆی گەردەلوولێکەوە کە مەترسی بۆ سەر کێڵگە دەریاییەکان دروستکردووە.

تا کاتژمێر 09:00ی بەیانی بە کاتی گرینج، گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی برێنت بە بڕی 4.14 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 102.28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە دەکاتە ڕێژەی 4.13%ی بەرزبوونەوە.

هەروەها گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمەریکی (WTI) بە بڕی 3.71 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 91.99 دۆلار، کە دەکاتە 4.2% بەرزبوونەوە لە نرخەکەی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.