Erbil 31°C پێنجشەممە 08 تشرینی یەکەم 15:59

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت. پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، 1 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە.

سبەی هەینی 9ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەور دەبێت. لە کاتەکانی بەیانی تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، ئەگەری تاوەباران و بروسکەی کورتخایەنی پاییزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم پێشبینی دەکرێت. پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

 

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان پێنجشەممە هەینی
هەولێر 30 30
سلێمانی 27 26
دهۆک 29 29
هەڵەبجە 30 28
زاخۆ 29 30
گەرمیان 34 34
چەمچەماڵ 30 29
سۆران 25 25
پیرمام 28 27
ئاکرێ 29 28
حاجی ئۆمەران 22 22

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.