مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "شا خالید" لە ڕیاز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبهای لە شانشینی عەرەبستانی سعوودیە کرد.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانی مەدەنی بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان کردووە و هاوسۆزیی تەواوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ گەل و سەرکردایەتیی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە دووپات کردووەتەوە.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:
سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ڕیاز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها دەکەم. هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤل و ژێرخانی مەدەنی قبوڵکراو نییە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵ گەل و سەرکردایەتی شانشینی عەرەبستانی سعوودی دەردەبڕین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.