Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:53

په‌یکه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی کورد" نالی" له‌ زانکۆی کوردستان دانرا

نالی یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ گه‌وره‌ و هه‌ر دیاره‌كانی كورد
کوردستان TV
100%

په‌رده‌ له‌ سه‌ر په‌یكه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی كورد، مامۆستا نالی له‌ زانكۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌ لادرا.

به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ دوكتۆر ڕه‌حمه‌ت سادقی سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان و لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی كوردستان، دوكتۆر بێهروز چه‌مه‌ن‌ئارا سه‌رۆكی توێژینگه‌ی كوردستان‌ناسی و كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایان و خوێندكاران، په‌رده‌ له‌ سه‌ر په‌یكه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی كورد، مامۆستا نالی لادرا.

ئه‌م په‌یكه‌ره‌ به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندووبوونی په‌یكه‌رتاشی ناوداری كورد، مامۆستا هادی زیائه‌دینییه‌.

په‌یكه‌ره‌كه‌ی مامۆستا نالی له‌ به‌ر ئه‌یوانی توێژینگه‌ی كوردستان‌ ناسیی زانكۆی كوردستان و به‌رانبه‌ر به‌ كۆلێژی زمان و ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی كوردستان دانراوه‌ و له ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ شێوه‌یه‌كی شكۆدار، په‌رده‌ی له‌ سه‌ر لادرا.

جێی ئه‌ماژه‌یه‌ كه‌ نالی یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ گه‌وره‌ و هه‌ر دیاره‌كانی كورد كه‌ له‌ ساڵه‌كانی 1179 تا 1256ژیاوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی قوتابخانه‌ی بابان.

 سه‌رچاوه‌/ جام كورده‌

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.