بەهۆی دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی بارانبارینی بەلێزمەوە، دەسەڵاتدارانی شاری بانکۆک دۆخی کارەساتیان لە سەرجەم ناوچەکانی پایتەختی تایلاند ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، دەسەڵاتدارانی شاری بانکۆک ڕایانگەیاند: بەهۆی ئەو لافاوانەی لە ئەنجامی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕەوە دروست بوون، دۆخی کارەسات لە تەواوی 50 گەڕەکەکەی پایتەختی تایلاند ڕاگەیەندراوە.
لەلایەکی دیکەوە پارێزگاری شارەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بڕیارە ڕێگە بە دەسەڵاتە خۆجێییەکان دەدات ڕێوشوێنی بەپەلە و کتوپڕ بگرنەبەر. هاوکات ڕوونی کردەوە کە ڕاگەیاندنی ئەم دۆخە دوای ئەوە دێت کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە نزیکەی 300 ملیمەتر باران لە بانکۆک باریوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.