Erbil 31°C شەممە 26 ئەیلوول 12:41

هەڵبژاردەی عێراق  لە یارییەکی چارەنوسسازدا ڕووبەڕووی کوەیت دەبێتەوە

100%

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی یەکەمی جامی کەنداوی 27 لە شاری جەددەی سعوودیە، هەڵبژاردەی عێراق بە ئامانجی بەدەستهێنانی یەکەم بردنەوە و بەهێزکردنی هەلی گەیشتنی بە قۆناغی پێش کۆتایی، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کوەیت دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە میانی یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی یەکەمی جامی کەنداوی عەرەبی (خەلیجی 27) کە لە شاری جددەی سعوودیە بەڕێوە دەچێت، یارییەکی گرنگ و چاوەڕوانکراو بەرامبەر هەڵبژاردەی کوەیت ئەنجام دەدات. لەم یارییەدا هەڵبژاردەی عێراق چاویان لە بەدەستهێنانی یەکەمین سەرکەوتنە بۆ بەهێزکردنی هەلی مسۆگەرکردنی یەکێک لە دوو بلیتەکەی قۆناغی پێش کۆتایی.

یارییەکە کاتژمێر 6:55ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریگای (میر عەبدوڵڵا فەیسەڵ) لە شاری جەددە بەڕێوە دەچێت، یارییەکە بە یەکێک لە دیارترین ڕووبەڕووبوونەوەکانی گەڕی دووەمی پاڵەوانێتییەکە دادەنرێت.

هەڵبژاردەی عێراق خاوەنی یەک خاڵە، ئەوەش دوای ئەوەی لە یاریی دەستپێکدا بە گۆڵێک لەگەڵ عومان یەکسان بوو، لە بەرامبەریشدا هەڵبژاردەی کوەیت هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکستەکەی دەدات دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە سعوودیە دۆڕا.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.