Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 22:39

ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی ڕابەری ئێران: ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێران، بەرەی شەڕ بۆ زەریای هیندی فراوان دەکەین

100%

سەرلەشکر سەفەوی، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی ڕابەری ئێران، ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی پلانی تۆکمەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپترین سیناریۆکان ئامادە کردووە و ئامادەن لە ئەگەری هەر هێرشێکدا، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بدەنەوە.

سەرلەشکر سەفەوی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئێران لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەکی ئەمەریکا یان ئیسرائیل بۆ سەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەڵام دەداتەوە. گوتیشی: "ئێستا کە پێکدادانەکان لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمزەوە تا دەریای سوور پەرەی سەندووە، پێشبینی دەکەین لە ئەگەری هەر شەڕێکدا، بەرەی شەڕ فراوانتر بێت و ڕەنگە بگاتە زەریای هیندی و ناوچەکانی دیکەش".

ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی ئێران جەختی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانیان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ جێبەجێکردنی پلانی بەرگری، بەجۆرێک کە نەیارانیان ڕووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو بکەنەوە.

سەفەوی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە دا، سەرەڕای نەبوونی زانیاریی ستراتیژی لەسەر پلانی داهاتووی بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسرائیل، بەڵام سوپای ئێران لە ڕێگەی لێکدانەوەی وردی مەیدانییەوە، خۆی بۆ هەر ئەگەرێک یەکلایی کردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.