Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 19:21

لە ڕووباری کاولۆکان تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە

100%

کەمێک پێش ئێستا، تیمەکانی پێشمەرگە لە ڕووباری کاولۆکان تەرمێکیان دۆزییەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆرانیش دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕاگەیاند، پاش ئەوەی تەرمەکە لەلایەن تیمەکانی پێشمەرگەوە دۆزراوەتەوە، تیمەکانیان توانیویانە دەریبهێنن. ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەرمەکە نوێ نییە و چەند هەفتەیەکە لەنێو ئاودا ماوەتەوە.

ناسنامەی تەرمەکە ئاشکرا بوو کە هاووڵاتییەک بەناوی (خورشید شێرە سەعید مەولوود)ـە، لەدایکبووی ساڵی 1972 و پیشەی پێشمەرگەی خانەنشین بووە.

لە کۆتاییدا، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، تەرمەکە بۆ لێکۆڵینەوە و ئەنجامدانی توێکاریی پزیشکی، ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.