Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 15:57

ترەمپ پێش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی چین: زیرەکیی دەستکرد تەوەرێکی گرنگی گفتوگۆکانمان دەبێت

100%

سەرۆکی ئەمریکا، پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین، ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیان، پرسی زیرەکیی دەستکردی پێشکەوتوو دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئەیلوول، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا جەختی کردەوە کە دەیەوێت دۆخی ئێستای زیرەکی دەستکرد بەو شێوەیەی هەیە بمێنێتەوە و گۆڕانکاریی خێرای بەسەردا نەیەت، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە هەڵوێستی وڵاتی چینیشە.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بە ئاماژەدان بەوەی کە قەڵغانی پاراستنمان وەزارەتی دادی ئەمریکایە، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ جەختی لەوە کردەوە کە سەرپەرشتی و کۆنترۆڵکردنی یاسایی بۆ ئەم تەکنەلۆژیایە لەلایەن دامەزراوە یاساییەکانی ئەمریکاوە دەبێت.

ئەم پەیامەی ترەمپ نیشانەی ئەوەیە کە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە و تەرکیز لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵاتە لەسەر سنووردارکردن یان چاودێریکردنی گەشەپێدانی زیرەکیی دەستکرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.