نه‌بوونی نێوه‌ندێكی ڕه‌خنه‌یی هونه‌ری، یه‌كێكه له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی، كه هه‌میشه وه‌ك پرسیارێكی گرنگ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان به هه‌ڵپه‌سێراوی ده‌مێنێته‌وه.
ههمیشهب ه‌رهه‌می هونه‌ریی وه‌ك (گۆرانی) یا (موزیك)یان (سی دی )ـیهكی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژ یان موزیكژه‌نێك، كه چه‌ندین به‌رهه‌م له‌خۆ ده‌گرێت و ئێمه هه‌موومان گوێمان لێی ده‌بێت. یاخودلهڕێگهی (كلیپ)كردنی له كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌كان وه‌ك بینه‌رێك ده‌یبینین، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌كی هونه‌ریی زانستی بكرێت، كه به‌داخه‌وه تاكو ئێستا نێوه‌ندێكی هونه‌ریی ڕه‌خنه‌یی نییه بۆ ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاست و جۆری به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان كه له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه هونه‌رمه‌ندان كه‌مته‌رخه‌میان زۆر پێوه دیاره، كه من لێره‌دا نامه‌وێت به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ئه‌م بابه‌ته ئاراسته‌ی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان بكه‌م، چونكه چه‌ندین هونه‌رمه‌ند هه‌ن كه به بابه‌ته هونه‌ریه‌كانیان له ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان نووسینه‌كانیان ڕاشكاوانه له‌سه‌ر چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندان بڵاو كردووهتهوهوه و ئاماژه هونه‌ریه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌رانه ده‌ربڕیوه، چونكه ئه‌م هه‌وڵه هونه‌رییانه چڕ و پڕ نه‌بوون ڕۆژانه له بری كه‌سانی هونه‌رمه‌ند له ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه و گۆڤار و سایته كوردییه‌كاندا چه‌ندین نووسین و بابه‌تی هونه‌ری له مه‌ڕ به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه به‌داخه‌وه زۆرێك له‌م نووسینانه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌ونه قاڵبی ڕه‌خنه و تێڕوانینی هونه‌ری چونكه زۆرێك له‌م نووسینانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ده‌نووسرێن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆیان نییه له بواره هونهریهكهدا به‌ڵكو دوور و نزیك ئاراسته‌ی نووسینه‌كانیان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی زه‌وق و هه‌ستی نووسه‌ره‌كه‌یه ده‌رباره‌ی كاره هونه‌رییه‌كه.
واته پێوه‌رێكی هونه‌ریی زانستی ناگرێته خۆ و هیچ ڕێسا و یاسایه‌كی هونه‌ریی تێدا به‌رجه‌سته نابێت. بۆیه ده‌خوازم لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌م، كه گرنگه ئه‌وكه‌سه‌ی له بابه‌تێكی هونه‌ریی ده‌دوێت یاخود ده‌نووسێت پێویسته باكگراوندێكی هونه‌ری و زانیارییه‌كی ته‌واوی هه‌بێت له بواره‌كه‌دا، نه‌ك له جیاتی باسكردنی خودی كه‌سایه‌تیی هونه‌رمه‌نده‌كه چونكه هونه‌ر به ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌رانه پێش ده‌كه‌وێت نه‌ك به تیر و توانج و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تیی هونه‌رمه‌ندان، بۆیه پێویسته ئه‌وپه‌ڕی ڕێز له هونه‌رمه‌ندان بنێین، چونكه كۆتایی هه‌ر كارێكی هونه‌ریی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی كورد بۆ جه‌ماوه‌ره و هونه‌رمه‌ندیش ئه‌و زاته‌یه پێویستی به ستایش و ده‌ستخۆشی هه‌یه نه‌ك ............!!!بێگومان قسه‌كردن و خوێندنه‌وه بۆ به‌رهه‌می گۆرانی و موزیكی كوردی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا كارێكی گرنگ و پێویسته چونكه بۆچوون و ده‌ربڕین بۆ به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان هه‌وڵێكن بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردی، كه من پێم وایه ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی تری ڕۆشنبیری و هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندانه له‌پاڵ كاره هونه‌رییه‌كانیان ئاخاوتن و نووسین، له‌مه‌ڕ به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان ده‌بێته كارێكی گرنگ و بایه‌خێكی زاستی و فه‌رهه‌نگیی ئه‌وتۆ ده‌گرێته خۆ، بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و نووسین و بابه‌تانه‌ی به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه ده‌نووسرێن نه‌بنه بنه‌ما و ئه‌وان نه‌بنه بڕیارده‌ر و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان، بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی و زانیاریه‌كی هونه‌رییان هه‌بێت ده‌رباره‌ی هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردی...........
بۆیه پێویسته هونه‌رمه‌نده ڕۆشنبیر و نووسه‌ره هونه‌رمه‌نده‌كان بێ ئاگا نه‌بن و ده‌سته‌وستان نه‌بن ،له‌م نێوه‌نده‌دا و پێویسته ڕۆڵی خۆیان بگێڕن .
هه‌ر بۆیه دروست بوونی نێوه‌ندێكی ڕه‌خنه‌یی هونه‌ریی، ده‌بێته پاڵنه‌ر و پاڵپشتێكی گه‌وره بۆ بره‌ودانی زیاتر به هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردی.
ن/ هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.