هونه‌رمه‌ند "تاهێر یار وه‌یسی" ، مامۆستای مه‌زنی ته‌مووره ژه‌ن و مه‌قام زانی خه‌ڵكی كرماشان كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا تاهێر یار وه‌یسی ، دوێنێ سێ شه‌مه 16ی تهمووز 2019 له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی بێستوونی كرماشان ماڵئاوایی له ژیان كرد.
كۆچكردوو هه‌ر له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه ژه‌نینی ته‌مووره‌ی ده‌ستپێكرد و له هه‌مان ته‌مه‌نی منداڵی لای مامۆستا چه‌نگیز فه‌رمانی فێری مه‌قامه‌كانی ته‌مووره بوو.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند مامۆستا یاروه‌یسی له شاری گاواره‌ی سه‌ر به داڵاهۆی كرماشان له دایك بوو.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.