Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:50

نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر "ناهیده‌ ره‌فیق حیلمی" کۆچی دوایی کرد

سه‌رۆكی حیزبی هیوا بوو
کوردستان TV
100%

ناهیده‌ ره‌فیق حیلمی، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌، له‌ شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.

ناهیده‌ ره‌فیق حیلمی جگه‌له‌وه‌ی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رێكی به‌توانابوو، كچی ره‌فیق حیلمی، سه‌رۆكی حیزبی هیوا بوو.

ناهیده‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و ژنه‌ ده‌گمه‌نانه‌ی كورد كه‌ له‌ ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌ مه‌به‌ستی خوێندن سه‌ردانی ئه‌مریكا و زۆرێك له‌ وڵاتانی دنیای كردووه‌ و چه‌ندین زمانی زیندووی جیهانی زانیووه‌.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ناهیده‌ ره‌فیق حیملی و كه‌سوكار و دۆستانی ده‌كات، ده‌ڵێت "خوای گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی خۆی شادبكات و له‌دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌متانین".

كوردستان تیڤی / كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.