ده‌زگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگه‌یاندن، خولێكی رۆژنامه‌وانی بۆ ژماره‌یه‌ك له كچ و كوڕانی ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆر كرده‌وه.
محه‌مه‌د ره‌شید، رێكخه‌ری خوله‌كه رایگه‌یاند: رۆژی 21-5-2019 له باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌ی یادی ناحكومی له ناحیه گۆڕه‌توو خولێكی رۆژنامه‌وانی بۆ فێرخوازانی ئه‌م بواره كرایه‌وه".
محه‌مه‌د ره‌شید گووتیشی " ئه‌م خوله له‌لایه‌ن ده‌زگای زاری كرمانجی كرایه‌وه و سێ رۆژ به‌رده‌وام بوو، له خوله‌كه بنه‌ماكان و چۆنییه‌تی ده‌ستكه‌وتن و شێوازی دارشتنی هه‌واڵ و چۆنییه‌تی خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌نجامدانی راپۆڕت و دیمانه بۆ ئاماده‌بووان شیكرایه‌وه".
زیاتر گووتی" 22 كچ و كوڕی ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆر به‌شداری خوله‌كه بوون، وانه‌كانیش له‌لایه‌ن راگه‌یاندنكار ئیسماعیل ئیبراهیم ووترانه‌وه و بڕیاریشه چه‌ند رۆژی داهاتوو بڕوانامه‌ی به‌شدار بوون بدرێته، به‌شداربووان".
ئیسماعیل ئیبراهیم، مامۆستای خوله‌كه له‌مباره‌وه گووتی" ده‌زگای زاری كرمانجی، 23 هه‌مین خولی رۆژنامه‌وانی بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌م بواره كرده‌وه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌شداربووان سوودمه‌ند بن".
زیاتر گووتی: به ناوی ده‌زگای زاری كرمانجی، سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانی قوتابخانه‌ی یادی ناحكومی له ناحیه‌ی گۆڕه‌توو ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پێزانینشمان هه‌یه بۆ محه‌مه‌د ره‌شید، كه هاوكاری ته‌واومان بوو له رێكخستنی ئه‌م خووله.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.