Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:23

هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد" عه‌لی توانا" کۆچی دوایی کرد

به‌شداری له‌ چه‌ندین كاری درامی كردووه‌
کوردستان TV
100%
هونه‌رمه‌ند"عه‌لی توانا" دوایی ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، دوێنێ سێ شه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند له‌ ساڵی1970 دا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وت و له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌شداریی چه‌ندین شانۆ و درامای كوردیی كردووه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ، یه‌كێكبوو له‌ چیرۆكنووسه‌ نوێگه‌ره‌كانی كورد و له‌ ساڵانی 1959 و 1960 و 1961 پێنج چیرۆكی نووسیوه‌  ، له‌ ساڵی 1959 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر، كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌دیبانیان دروستكرد و بووه‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ .
شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا له‌ ساڵی 1943 له‌ گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، به‌شداری له‌ چه‌ندین كاری درامیشدا كردووه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.