سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی له بهرژهوهندیی كهسوكاری شههیدان دهركرد ئهویش درێژكردنهوهی تهمهنی خانهنشینییانه بۆ 65 ساڵ.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری ئهمڕۆ سێشهممه له راگهیهنراوێكدا بڵاوی كردهوه: سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕگەیەکی تایبەت بە ڕێنماییەکانی یاسای خانەنشینیی هەموار کردەوە و بازنەی سوودمەندبووانی لە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵ فراوانتر کرد.
بەپێی فەرمانە نوێیەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، بە ژمارە (11760) لە ڕۆژی 2026/9/17، بڕگەی (سێیەم/2) لە فەرمانەکانی پێشووتر هەموار کراوەتەوە. لە دەقە هەموارکراوەکەدا بڕیار دراوە کە مافی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵ، جگە لە کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان، ئەم توێژانەی خوارەوەش بگرێتەوە:
* ئەو فەرمانبەرانەی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدانی کوردی فەیلین.
* ئەو فەرمانبەرانەی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی ئەو شەهیدانەن کە بەپێی یاسای دەزگای شەهیدانی (ئیتیحادی) ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی هەموارکراو تۆمارکراون.
هەروەها لە فەرمانەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە مەرجی سەرەکی بۆ سوودمەندبوونی ئەو فەرمانبەرانە لەم بڕیارە، پێشکەشکردنی بەڵگەی فەرمییە لەلایەن دەزگای ناوبراوەوە بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی دۆسییەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.