Erbil 31°C سێشەممە 13 تشرینی یەکەم 13:10

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کۆبووەوە

100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد و تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەیان کرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئانتی پوتکۆنێن باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فینلەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی بەرفراوانکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جياكاندا کردەوە.

بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.