سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا ئەو هەواڵەی رەتكردەوە كە سەبارەت بە وەرگەڕانی بەلەمێك لە دەریای ناوەڕاستدا بڵاوبووەتەوە و گوایە بەهۆیەوە 18 كۆچبەری كوردی خەڵكی دەڤەری راپەڕین خنكاون.
ئەبوبەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: هەواڵی خنکانی کۆمەڵێک کۆچبەری کوردی خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاستدا تا ئێستا هیچ شتێكی راست و دروست لە ئارادا نییە.
ئەبوبەكر عەلی گوتیشی: بەهۆی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەکەیان لەگەڵ ئەو ڕێکخراو و چالاکوانانەی لەم بوارەدا لە ئەوروپا کار دەکەن، بەدواداچوونیان کردووە و تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە هەواڵی خنکانی ئەو کۆچبەرە کوردانە ڕاست بێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان راشیگەیاند كە تا ئێستا راستی بابەتەكە ئەوەیە کە 21 کۆچبەری کورد هەندێکیان لە مانگی سێ و هەندێکی تریشیان لە مانگی هەشتی ئەمساڵەوە پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکارییان پچڕاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.