Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 10:22

ئەحمەد شەرع: پەیوەندیمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان زۆر باشە

100%

سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکی زۆر باشیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی وهەرێمی کوردستان هەیە، هاوکات جەختی لە دەستەبەرکردنی مافە کولتووری و زمانەوانییەکانی کورد لە سووریا و خوێندن بە زمانی کوردی کردەوە.

لە میانی بەشداریکردنی لە گفتوگۆیەکدا لە ئەنجومەنی ئەتڵەسی لە نیویۆرک سەبارەت بە داهاتووی سووریا، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دۆخی کورد لە وڵاتەکەیدا.

ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند: "پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی گەورەمان لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی و ئەمنیدا هەیە، هەروەها پەیوەندییەکی نایابمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی هەیە".

سەرۆک کۆماری سووریا ئاماژەی بەوەش دا، سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان، بەشدارییەکی گەورەیان هەبووە لە هاوکاریکردنی سەقامگیریی بارودۆخی سووریا و تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە دەوڵەتی سووریاوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەحمەد شەرع جەختی لە مافەکانی کورد کردەوە و گوتی: "مافی ئەو کوردانەیە کە لە سووریا دەژین، دان بە مافە کولتووری و زمانەوانییەکانیاندا بنرێت".

لە کۆتاییشدا ئاشکرای کرد: "ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی کە لەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتووانەکەیان کوردن، پرۆسەی خوێندن بە زمانی کوردی بێت".

کوردستان سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.