Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 12:51

لامین یامال: ئامانجم ئەوەیە دوای 30 ساڵیش نەوەکان بە ڕێزەوە یادم بکەنەوە

100%

لامین یامال ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (L'Équipe)ـی فەڕەنسی، ئاشکرای کرد کە ئامانجی سەرەکیی ئەو لە ژیانی وەرزشیدا تەنیا بەدەستهێنانی نازناوەکان نییە، بەڵکو دەیەوێت شوێنپەنجەیەکی نەمر لە مێژووی تۆپی پێدا بەجێ بهێڵێت.

یامال جەختی لەوە کردەوە کە دەیەوێت دوای تێپەڕبوونی دەیان ساڵ بەسەر وازهێنانی لە یاریکردن، هێشتا نەوەکانی داهاتوو بە ڕێز و پێزانینەوە یادی بکەنەوە و ناوی بهێنن. ئەستێرە لاوەکە گوتی: حەز دەکەم ئەوەی بەدەستم هێناوە، تەنیا سەرەتایەک بێت و بەردەوام بم لە بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، لامین یامال بەراوردکردنی خۆی بە ئەفسانەکانی تۆپی پێ ڕەت کردەوە. ئەو پێی وایە کە دەبێت ناسنامەی تایبەت بە خۆی هەبێت و دەیەوێت بە ناوی لامین یامال لە نێو گەورەکانی ئەم یارییەدا جێگەی خۆی بکاتەوە، نەک تەنیا وەک جێگرەوە یان هاوشێوەی ئەستێرەکانی پێشوو.

یامال لە ئێستادا بە یەکێک لە بەهرەدارترین یاریزانە لاوەکانی جیهان دەناسرێت و بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، چاوەڕوانییەکی زۆری لێ دەکرێت ببێتە یەکێک لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێ.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.