بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوولە و لە سبەینێوە کەشوهەوا فێنک دەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە. بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوولە.
بۆ سبەی پێنجشەممە 24ـی ئەیلوول، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا هەندێک پەڵە هەور دروست دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | چوارشەممە | پێنجشەممە |
| هەولێر | 41 | 38 |
| سلێمانی | 39 | 36 |
| هەڵەبجە | 41 | 37 |
| دهۆک | 38 | 36 |
| چەمچەماڵ | 40 | 38 |
| زاخۆ | 39 | 38 |
| گەرمیان | 43 | 40 |
| پیرمام | 37 | 35 |
| سۆران | 38 | 36 |
| ئاکرێ | 40 | 37 |
| حاجی ئۆمەران | 31 | 29 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.