بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ڕێککەوتی 21-09-2026، تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی وریا محەمەد مەهدی، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیارییەکانی کۆچکردووی بڵاوکردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت: کەسی کۆچکردوو ناوی وریا محەمەد مەهدی ناسراوە بە (دەلۆ)، لەدایکبوو ساڵی 1988 و ناوی دایکی نازەنین ڕۆستەم. پۆلیسی سلێمانی داوا لە کەسوکار یان هەر هاووڵاتییەک دەکات کە زانیارییان لەبارەی ئەم هاووڵاتییەوە هەیە، سەردانی پزیشکی دادوەریی شاری سلێمانی بکەن. هەروەها بۆ هەر زانیارییەک دەتوانن پەیوەندی بە بنکەی پۆلیسی سەرچنارـەوە بکەن بە ژمارە مۆبایلی (07731468640).
لە ئێستادا تەرمی ناوبراو لە پزیشکی دادوەریی سلێمانییە و ڕێکارە یاساییەکان بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.