Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:15

ڤایبەر ڤێرژنێکی تازه‌ زیاد دەکات

ده‌توانی نامه‌ ده‌نگییه‌كانی نێو ڤایبه‌ره‌كه‌ت بەریتە پێش و پاش
کوردستان TV
100%


لە ڤێرژنێكی نوێی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندی (ڤایبەر) دا، لەسەر هەردوو سیستەمی (iso) و ئەندرۆید چەند تایبەتمەندییەكی نوێ زیاد كراوە.

ماوەیەكە نوێترین ڤێرژنی ڤایبەر بە ژمارەی (9.9.6.8) كارا كراوە، كە تێیدا چەند تایبەتمەندییەكی نوێ زیاد كراوە.

لەو ڤێرژنە نوێیەدا گرنگترین تایبەتمەندی ئەوەیە، لەمەودوا دەتوانی كاتێك گوێ لە نامە دەنگییەكانی نێو ڤایبەرەكەت دەگریت، دەنگەكە بەریتە پێش و پاش .

هەر لەو ڤێرژنە نوێیەی ڤایبەردا ئەگەر بۆ ماوەی چەند چركەیەك پەنجەت لەسەر لاپەڕەی گفتوگۆی خۆت و هاوڕێكەت دابگریت، لاپەڕەی گفتوگۆكە دەبێتە نەخوێندراوەتەوە (Unread).

بۆ بەدەستهێنانی ئەو تایبەتمەندییە نوێیانەی ڤایبەر، پێویستە ڤێرژنی (9.9.6.8)ی ڤایبەر بۆ مۆبایلەكەت دابەزێنیت، یان پڕۆگرامەكە لەنێو مۆبایلەكەتدا نوێ (Update) بكەیتەوە .

پڕۆگرامی ڤایبەر لە ساڵی (2010) دا كارا كراوە و ئێستاش بەكارهێنەرێكی زۆری لە سەرانسەری جیهاندا هەیە، هەروەها بە یەكێك لە باشترین پڕۆگرامەكانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت .
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.